كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

بۆ كەسێك كە دڵی هەبێت

ناو: 
مامۆستا صلاح الدين عبدالكريم
شوێن: 
كوردستان - چم چماڵ
ئامۆژگاری: 

هێشتا لەبیرمە كاتێك كە منداڵێكى بچوك بووم..
خرامە نەخۆشخانەوە بۆ ماوەى هەفتەیەك لە ئەنجامى سەرما بوونم..
وە لە كاتى دەرچوونمدا گوێم لێ بوو پزیشكەكە بە باوكمى ووت: ئێستا تەندروستى باشە، بەڵام لەوانەیە ئەم نەخۆشى یە لە داهاتوودا كاریگەرى هەبێت..
چەند ساڵێكى درێژ تێپەڕی..
بووم بە گەنج و پاشان بە باوك..
هەندێ جار هەستم بە بێزارى و ماندوو بوون دەكرد كە كەمترین كۆششم بكردایە..
چوم بۆ نەخۆشخانە بۆ كردنى پشكنینى تەواو (فحص)..
بۆم دەركەوت لاوازى هەیە لە بۆڕی یەكانى دڵمدا..
وە پێویستیم بە نەشتەرگەری یەك هەیە لە دڵمدا..
وەئەم لاوازى یە لە ئەنجامى سەرمایەك تووشم بووە لە سەردەمەكانى پێشوودا كە بۆتە هۆى ڕۆماتیزم لە دڵمدا..
هەوڵمدا پزیشكەكە ڕازى بكەم بە چارەسەركردنێك یاخود پشوودانێك..
لەجیاتى نەشتەرگەری یەكە.. بەڵام پێی ڕاگەیاندم..
· پاش چەند مانگێكى تر پێویستیت بە نەشتەرگەری دەبێت..
وە خۆت دڵنیا دەبیت لەم شتە..
بەڵێ وابوو پاش چەند مانگێك لاوازى بۆم دەهات و بێزاریشم پێوە دیار بوو.. وە بڕیارم دا ڕازى بم بە قەزا و قەدەرى خواى گەورە وە ئیشەكەم بدەمە دەستى خوا..
پاش فەحسێكى گشتى وئەوەى كە پێویست بێت لە لێكۆڵینەوە.. كاتێكم وەرگرت تا ئامادە بم لە نەخۆشخانە بۆ مانەوە ئەویش پێش كاتى جێ بە جێ كردنى نەشتەرگەری یەكە بە یەك ڕۆژ..
وە ئەم شتە ڕویدا..
لە ڕۆژى یەكەمدا خزمەكان سەردانیان كردم..
وەمن زۆر پشوو دڵ ئارام و هێمن بووم.. نزیكەى زیاتر لە كاتژمێرێك لەگەڵ ئەو پزیشكەدا دانیشتم كە هەڵدەستێت بە جێ بە جێ كردنى نەشتەرگەری یەكە..
لە شەوى پێش كاتى نەشتەرگەری یەكە خەوتنێكى هێمنانە نووستم..
بیرم لە هیچ شتێك نەكردەوە..
لەگەڵ بانگى بەیانى­دا هەستام لەخەو.. گوێم لە بانگەكە بوو..
وە دەنگەكەى لە ناوەوەم دوبارە دەبووەوە..
لەشمى هەژاند..
دەنگێك بە مێشكمدا هات..
ئارامى­یەكەم گۆڕا..
نازانم چى ڕووى دا بە سەرمدا.. نەشتەرگەری یەكە قورسە..
لەوانەیە ئەمە دوا ڕۆژت بێت لەم ژیانەدا.. لەوانەیە ئەمە دوا بانگ بێت بیبیستیت لە ژیانتدا..
ئەم قسە شاراوانە ڕامى دەكێشا لە هەموو لایەكەوە..
پێشتر من لە كوێ بووم..
پرسیارێك بوو واى لە فرمێسك كرد كە بەخوڕ بەچاومدا بێتە خوارەوە...
ژیانى ڕابردووم وەك خەو ڕۆیشت..
من لە كوێم دەربارەى قیامەت؟!
ئائەوە مردنەو لێم نزیك بۆتەوە..
وە كاتێك چاوم بەرز كردەوە..
پەرستیارەكە لەلاى سەرمەوە ڕاوەستابوو..
چیتە؟
وەڵامیم نەدایەوە..
هیچ وەڵامم لا نى یە..
بەڵام هەستى بە دڵە ڕاوكێ وشڵەژاوى و نیگەرانیم كرد..
لەوانەیە چاوەڕوانى ئەم شتە بێت چونكە دەرزى بەنجى بەدەستەوە بوو..
دەستم دانا.. وەمن دەمزانى كە دڵم دەدەمە دەست نەشتەرگەرەكە..
وەپێش هەموو ئەمانە ئیشەكەم دایە دەستى خواى گەورە..
سنگم دەكرێتەوە ولەت دەكرێت..
وەدڵم لە لێدان دەكەوێت بە درێژى ماوەى نەشتەرگەری یەكە..
وە لە كاتى كۆتایى هاتنى نەشتەرگەری یەكە بارگەیەكى كارەباى دەدرێت لە لەشم بۆ گورج و گۆڵ كردنەوەى دڵم و گەڕانەوەى جارێكى تر بۆ لێدان..
وەلەكاتى وەڵام نەدانەوە یان (لێ نەدانى دڵم) دووبارە كارەباى لێ دەدرێتەوە.. پاشان هەڵدەگیرێم لە سەر شان بۆ گۆڕستان..
زانینم بۆ هەموو ئەم شتانە بە درێژى واى لێكردم كە تەماشاى ژیان بكەم زۆر بە سوكى و بێ نرخى..
چۆن من كەمتەرخەمیم كرد لە تەمەنمدا..
پاش لێدانى دەرزی یەكە بێهۆش بووم.. دواتر زانیم كە نەشتەرگەرى­یەكە لە دڵمدا هەشت كاتژمێرى بەردەوامى خایاندووە.. سوپاسى خواى گەورەم كرد كە دڵم وەڵامى یەكەم لێدانى كارەبایى دایەوە..
· پاش دەرچونم لە نەخۆشخانە.. هەموو ڕۆژێك بەتەمەنمدا دەچوومەوە..
ئەو ڕۆژەم بیر دەكەوتەوە كە فرمێسك بە خوڕ بەچاومدا دەهاتە خوارەوە كە من لەسەر جێگاى مردن بووم..
چۆن وەڵامى خواى گەورە بدەمەوە؟ وە بەچى؟
وە هەرجارێك ئەو كاتەم بیر بكەوتایەتەوە گوێڕایەڵى كردن و نزیك بوونەوەم لە خواى گەورە زیادى دەكرد..
وە هەر كاتێك نەفسم ڕاى بكێشتمایە بۆ كەمتەرخەمى و تەمەڵى بیرى ئەو كاتەم دەكردەوە..
سوپاسى خواى گەورەم كرد كە گەڕاومەتەوە بۆ ژیان سەر لە نوێ

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٦٧
٣٢
٦٦٩٥٥٣