وته‌ى هه‌فتانه‌ى ماڵپه‌ڕ
سه‌كۆى بانگه‌شه‌ى ماڵپه‌ڕ
مژده بۆخوشك وبرایانى ئازیزمان :
خوشك وبرایانى ئازیزمان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه ان شاءالله له داهاتوویه‌كى نزیكدا كه‌ناڵێكى ئیسلامى كوردى 24 كاتژمێرى له سه‌ر مانگى ده‌ستكردى نایلسات به‌ناوى (مینبه‌رى اثر) ده‌كرێته‌وه ، ئه‌م كه‌ناله مینبه‌رێكى نوێى ئیسلامییه به زمانى كوردى كه بانگه‌واز بۆ شوێنكه‌وتنى قورئان وسوننه‌ت به‌تێگه‌شتنى پێشینى ئومه‌ت ده‌كات دوره له ته‌شهیركردن و ناوزرِاندن به‌هیچ كه‌س ولایه‌نێك وه هه‌روه‌ها دژایه‌تیش نییه بۆهیچ كه‌س ولایه‌نێك به‌ڵكو ئامرازێكى خێره بۆ بلاَوكردنه‌وه‌ى ئه‌و ئیسلامه‌ى كه پێشینانى پیاوچاكى خۆمان له‌سه‌رى بوون له صه‌حابه‌وتابعین واتباعى تابعین وئیمامه‌به‌رِێزه‌كانى ئیسلام(خواى گه‌وره له‌هه‌موویان رِازى بێت)، وه مینبه‌رێكى خاوێن وبێ نیازه بۆئامۆژگارى كردنى سه‌رجه‌م موسڵمانانى كورد به‌بێ جیاوازى تا بگه‌رِێنه‌وه بۆ شوێنكه‌وتنى دووسه‌رچاوه رِه‌سه‌ن ورِاسته‌قینه‌كه‌ى ئیسلام كه قورئان وسوننه‌ته‌رِاست ورِه‌واكانى سه‌روه‌رمانه(صلى الله علیه وسلم)، وه‌ئه‌م كه‌ناڵه درێژه پێده‌رى به‌شى كوردى كه‌ناڵى (اثر) ه كه له‌رِابردوودا خزمه‌تێكى به‌رچاوى به‌ئاینى پیرۆزى ئیسلام كردووه‌و رِێژه‌یه‌كى زۆر له خوشك وبرایانمان لێى سودمه‌ندبوون وبه‌هۆیه‌وه رِێگه‌ى رِاست ورِه‌وانى ئیسلام ومه‌نهه‌جى پرِنورى سه‌له‌ف یان پێ دۆزییه‌وه وخواى گه‌وره شه‌ره‌ف مه‌ندى كردن به شوێنكه‌وتنى وبانگه‌واز بۆكردنى، وه هه‌رلێره‌شه‌وه جێگه‌ى خۆیه‌تى كه دوعاى نزاى خێر بۆ به‌رِێز شێخ صادق البیضانى بكه‌ین كه سه‌رپه‌رشتیارى كه‌ناڵى ئاسمانى (اثر) ه كه ئه‌ركى مادى ئه‌م كه‌ناڵه‌ى گرته ئه‌ستۆى خۆى وتوانى دڵى هه‌زاره‌ها كوردى موسڵمان خۆش بكات وشادومانیان بكات، كه ئه‌گه‌ر بێت ویارمه‌تى وهاوكارى خواى گه‌وره‌و پاشان هه‌وڵى ئه‌و پیاوه به‌رِێزه نه‌بوایه ئه‌وه خوا ده‌زانێت له تواناى ئێمه‌دا نه‌بوو وه‌كو سه‌له‌فیه‌كانى كوردستان كه‌وه‌ها كه‌ناڵێك بكه‌ینه‌وه‌و په‌خشى بكه‌ین ، بۆیه جارێكى تر سوپاس وستایشى ئه‌و پیاوه به‌رِێزه‌ده‌كه‌ین وله‌خواى گه‌وره داواكارین پاداشتى خێرى بداته‌وه‌و بۆى بكاته توێشوى قیامه‌تى ، وه ئه‌م كه‌ناڵه هه‌رله‌ولاَتى ئوردنه وله‌لایه‌ن ستافى ئه‌و كه‌ناڵه‌وه به‌رِیوه ده‌برێت ... له‌خواى گه‌وره داواكارین ئه‌م كاره پیرۆزه‌مان لێ وه‌ربگرێت وبیكاته مایه‌ی خێر‌و خۆشى بۆسه‌رجه‌م هاولاَتیانى كوردزمان له‌هه‌رشوێنێكدا بن..
ستافى كه‌ناڵى مینبه‌رى اثر
11512 v 27500
گەڕان
پرسیار و وەڵامەکانی گۆشەی فەتوا
گۆشەی بابەتی میوان
ئاماری ماڵپەر
١٣٣٧
٣٠٧٣٧٢