سه‌كۆى بانگه‌شه‌ى ماڵپه‌ڕ
خوشك و برایانى به‌رِێز، بینه‌رانى ئازیزى كه‌ناڵى ئاسمانى(الاثر) به‌شى كوردى ..سلاوى خواى گه‌وره‌تان ئاراسته بێت له‌خواى گه‌وره داواكارین له تاوانه‌كانمان خۆشبیت و هیدایه‌ت و رِێنموى زیاترمان بكات بۆسه‌ر رِێگه‌ى رِاست و ئیستقامه و به‌رده‌وام بوونمان پێ ببه‌خشێت له‌سه‌رئه‌و رِێكه رِاسته .. به‌رِێزان وه‌ك ده‌زانن كه‌ناڵى ئاسمانى الاثر كه كه‌ناڵێكى ئیسلامى عه‌ره‌بییه و باره‌گاكه‌ى له ولاتى ئوردنه بۆماوه‌ى ساڵێك زیاتره كه په‌خشى كوردى بۆ كوردان كردۆته‌وه و له‌و ماوه‌یه‌شدا سه‌ده‌ها وتار‌و محازه‌رات و ئامۆژگارى سودبه‌خشى مامۆستایانى سه‌له‌فى له‌كوردستانى عێراق په‌خش كردووه و تائێستاش به‌رده‌وامه ، هه‌روه‌ها شریتێكى تایبه‌ت به‌كوردانى كردۆته‌وه و چاودێرێكى كوردیش سه‌رپه‌رشتى ده‌كات وئیداره‌ى ده‌كات وپێشوازى له نامه و په‌یام وئامۆژگارییه‌كانى ئێوه‌ى به‌رِێز ده‌كات، سوپاس بۆخوا ئه‌و كه‌ناڵه به‌شێَوه‌یه‌كى گشتى وپه‌خشى كوردى به‌تایبه‌تى رِۆَڵێكى گرنگیان بینییوه له هۆشیاركردنه‌وه‌ى موسڵمانان له هه‌موو دیار‌ده خراپ ونه‌شیاو به‌زیانه‌كان كه رِووبه‌رِووى دینى رِاستى ئیسلام بونه‌ته‌وه‌و جوانى ورِازاوه‌ییى ئیسلامیان شێواندووه له چه‌شنى شرك و بیدعه و خورافیات وئه‌فسانه....هتد، وه خه‌ڵكێكى زۆر ئاشنابوونه به‌مه‌نهه‌جى پاكى سه‌له‌فییه‌ت و بوونه‌ته شوێنكه‌وته‌یه‌كى دڵسۆز و به‌ئه‌مه‌كى ئه‌و رِێبازه پاك وخاوێنه كه رِێبازى پیاوچاكان و پیاوباشانى ئه‌م ئوومه‌ته بووه له‌رِابردوودا ، بۆزیاتر سودمه‌ندبوونى ئێوه‌ى ئازیز به به‌رنامه و پرۆگرامه‌كانى به‌شى كوردى له‌و كه‌ناڵه پێمان خۆشه رِاوێژێك وئیستشاره‌یه‌كتان پێ بكه‌ین و داواتان لێ بكه‌ین كه به‌ئامۆژگارى و نه‌سیحه‌تى خێر‌و پێشنیارى جوان و بیرۆكه‌ى باشتر كه‌ناڵه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتربكه‌ن و هاوكاریمان بكه‌ن بۆزیاتر به‌ره‌و پێش بردنى كه‌ناڵه‌كه، پێمان خۆشه رِاى ئێوه بزانین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه :
1- ئایا كات وساتى په‌خشى كوردى چۆنه له‌وكاته‌دا؟؟
2- په‌خش كردنى وتاره‌كان چۆنه‌و ماوه‌ى وتاره‌كه‌و شوێنى وتاره هه‌ینییه‌كانتان به‌لاوه چۆنه؟؟
3- ئایا زنجیره به‌رنامه‌كانتان پێ چۆنه؟؟ واتا ئایا به‌رِاى ئێوه زنجیره به‌رنامه‌كان سودى زیاتره كه په‌خشى بكه‌ین یان هه‌مووى وتارى هه‌ینى بێت؟؟
4- وتار‌و محازه‌ى كام مامۆستاتان به‌لاوه كاریگه‌رترو به‌سودتره تازیاتر گرنگى پێ بده‌ین وپه‌خشى بكه‌ین؟؟
5- چ مامۆستایه‌كتان به‌لاوه وتاره‌كانى كاریگه‌ره‌و تائێستا په‌خشمان نه‌كردووه؟؟
6- ئایا له‌شه‌وو رِۆژێكدا ئه‌و سه‌عات ونیوه كیفایه‌ته بۆبه‌شى كوردى؟؟؟ یان كه‌مه‌و پێَویست ده‌كات زیاتر بكرێت؟؟
7- ئایا شریتى كوردیتان به‌لاوه چۆنه؟؟ ئایا سودى هه‌یه بۆبه‌رِێزتان؟؟ ئه‌ى وه‌لاَمى به‌رِێز چاودێرى كوردیتان به‌لاوه چۆنه؟؟ چ رِه‌خنه‌وپێشنیارێكتان بۆى هه‌یه؟؟
8- ئایا پێتان باشه وتارى له‌هجه‌ى بادینى په‌خش بكه‌ین ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستمان گه‌شت؟؟
9- ئایا پێتان باشه چاودێرێكى كوردى تایبه‌ت به له‌هجه‌ى بادینى دابنه‌ین تا پێشوازى له‌نامه‌وپه‌یامى له‌هجه‌ى بادینى بكات؟؟
10- دواین پرسیار ئایا پێتان باشه له داهاتوودا به‌رنامه‌ى رِاسته‌وخۆ ئاماده‌بكرێت بۆمامۆستایانى به‌رِێزى سه‌له‌فى له به‌شى كوردى؟؟
ئێمه له ئێستاوه تاوه‌كو مانگێكى تر چاوه‌رِوانى پێشنیاروپه‌یامى ئێوه‌ى به‌رێزین.. بۆناردنى پێشنیار‌و رِه‌خنه‌وداخوازى وپه‌یام وبیرۆكه‌كانتان په‌یوه‌ندى بكه‌ن به ((گۆشه‌ى په‌یوه‌ندى)) له ماڵپه‌رِى ئیمان وه‌ن www.iman1.com له‌و رِێگه‌یه‌وه ته‌واوى داخوازییه‌كانتانمان به‌ده‌ست ده‌گات.. له‌خواى گه‌وره داواكارین ئیخلاسمان پێ ببه‌خشێت و وته‌وكردارمان موافقى شه‌رعى خوۆى بكات ان شاءالله..
له‌گه‌ڵ رِێزى سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى كوردى.
خوشك وبرایانى به‌رِێزمان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه .. كه به‌شى كوردى به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له‌سه‌ر كه‌ناڵى ئاسمانى الاثر ده‌ستى به‌په‌خشى خۆى كردۆته‌وه‌و ان شاءالله له داهاتوویه‌كى نزیكدا وتار ومحازه‌راتى نوێ پێشكه‌ش ده‌كات ،له ئيستادا شه‌وانه
سه‌عات 6 ووتارو محازه‌راتى كوردى په‌خش ده‌كات و رۆژانه‌ش سه‌عات 1 دووباره ده‌بێته‌وه .. له‌خواى گه‌وره داواكارین ئه‌م مینبه‌ره‌مان بۆ بكاته ده‌روازه‌یه‌كى خێربۆ زیاترئاشنابوون وشاره‌زابوون له ئاینى پیرۆزى ئیسلام ، وه هۆكارێك بێت بۆسه‌رله‌نوێ تازه بوونه‌وه‌ى ئیمانمان له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كى پاك وڕێبازێكى ڕاست كه به‌رنامه‌و ڕێبازى سه‌له‌فه ان شاءالله ..
ناونیشانى كه‌ناڵى الاثر:
11334
H
27500
خوشك وبرايانى ئازيز.. بۆ ده‌ست كه‌وتنى سه‌رجه‌م ووتار و كتیب ونامیلكه به‌سوده‌كانى مامۆستایانى سه‌له‌فى له كوردستان ، ده‌توانن سه‌ردانى ئه‌م تۆمارگاو كتیبخانانه بكه‌ن..
1- كتیبخانه‌وتۆمارگاى سوننه له سلێمانى -شه‌قامى مه‌وله‌وى بازارى كه‌نار به‌رامبه‌ر مختبر كمال .
2- كتیبخانه‌ى سیما و سه‌نته‌رى قه‌لا و سه‌نته‌رى كارزان له‌چه‌مچه‌ماڵ -پشت بازار دۆلاره‌كه .
3- كتیبخانه‌ى پێشین له هه‌ولێر - شارع اطباء - ژێر باڵه‌خانه‌ى ته‌له‌فزیۆنى توركمان .
4- كتێبخانه‌ى دێرین له شارۆچكه‌ى سۆران بشت ياريكاى سوران.
5- كتیبخانه‌ى هیوا له بنه‌سلاوه ..
6- كتیبخانه‌ى زانستى به سود له كلار ..
7- سه نته رى ئاينده لة شاروجكه ى ته كيه.
8- كتێبخانه‌ى ئیمان له سلێمانى _ داره‌سوتاوه‌كه _ ژێر بیناى كه‌شتى نوح
9- تۆمارگاى الاثر له سلێمانى له گه‌رِه‌كى دارۆغا.
10- كتێبخانه‌ى صهیب بۆفرۆشتنى كتێب ووتارى ئاینى .. كۆیه - ته‌نیشت سه‌نته‌رى ئاسیا - به‌رامبه‌ر بازارِى شێخ جه‌نگى.
ڕادیۆی سەلەفی کورد
گۆشەی بابەتی میوان
ئاماری ماڵپەر
٢٨٦
٢٠٨٨١٩