ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خه‌م وخه‌فه‌تیان هه‌یه‌و دڵ ته‌نگن وده‌یانه‌وێت رِزگاریان بێت
پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وامان (صلى الله علیه وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كى دروستدا فه‌رموویه‌تى : هه‌رگیزهیچ موسڵمانێك نییه كه تووشى خه‌فه‌ت وناخۆشیى ودڵته‌نگییه‌ك ببێت و بڵێت (اللهم إنی عبدك وابن عبدك ابن أمتك ، ناصیتی بیدیك ، ماض فی حكمك ، عدل فی قضاءك ، أسألك بكل اسم هولك سمیت به نفسك ، أوأنزلته فی كتابك ، أوعلمته أحدا من خلقك ، أو أستأثرت به في علم الغیب عندك، أن تجعل القرآ‌ن ربیع قلبی ، ونور صدری وجلاء حزنی وذهاب همی)
(رواه احمد 1/ 391 وصححه الألبانی انظر سلسلة الاحادیث الصحیحة (1/ 336 رقم 199 والكلم الطیب ص:74)) ..
واتا(خوایه من به‌نده‌ى تۆم وكورِى به‌نده‌ى تۆم وكورِى كه‌نیزه‌ك وكۆیله‌كه‌تم ، نسیب وناوچه‌وان وچاره‌نوسم به‌ده‌ست تۆیه‌وحوكم وبرِیارت به‌سه‌رمدا رِابردووه،برِیاردانت به‌سه‌رمدا دادپه‌روه‌رانه‌یه،داوات لىَ ده‌كه‌م به‌هه‌موو ناوێك كه‌هه‌ته‌وخۆتت پىَ ناوناوه ،یان له‌قورئانه‌كه‌تدا ناردووته‌ته خواره‌وه،یان فێرى یه‌كێك له دروستكراوه‌كانت كردووه یان له زانستى په‌نهانیداله‌لاى خۆت هه‌ڵتگرتووه‌وته‌نها خۆت ده‌یزانى ،كه قورئان بكه‌یته به‌هارى دڵم ونوورى سنگم ورِه‌وێنه‌ره‌وه‌ى دڵته‌نگیم ولابه‌رى خه‌م وخه‌فه‌تم)..
ئیلا خواى گه‌وره ناخۆشى ونارِه‌حه‌تییه‌كه‌ى له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گرێت وبۆى ده‌گۆرِێت وبه‌خۆشى وكامه‌رانى ودڵخۆشى..
هه‌ندىَ له‌هاوه‌لاَن (خوالێیان رِازى بێت) فه‌رموویان:ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ئایا ئه م نزایه له‌به‌رنه‌كه‌ین ؟ فه‌رمووى: به‌ڵى ،پێویسته هه‌ركه‌سێك گوێبیستى ده‌بێت له‌به‌رى بكات..
سبحانك اللهم وبحمدك ، اشهدان لاإله إلاأنت ،أستغفرك وأتوب إلیك.