دانیشتن له‌گه‌ڵ خاڵۆژن یان مامۆژن دروسته؟
دانیشتن له‌گه‌ڵ خاڵۆژن یان مامۆژن دروسته؟
خاڵۆژن و مامۆژن (ئامۆژن) مه‌حره‌م نین چونكه له شه‌رعدا ئه‌گه‌ر خاڵۆ یاخود مامه مرد مرۆڤ ده‌توانێت خاڵۆژنى یاخود ئامۆژنى خۆى ماره‌بكات و بۆى حه‌ڵاڵه. بۆیه دانیشتن له‌گه‌ڵیاندا به‌ته‌نها دروست نییه چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (إیاكم والدخول على النساء. فقال رجل یا رسول الله أرأیت الحمو؟ قال الحمو الموت) ممتفق علیه من حدیث عقبة بن عامر وانظر مشكاه المصابیح (3102). واته: (ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه نه‌چنه ژووره‌وه به ته‌ها بۆ لاى ئافره‌تان، پیاوێك وتى ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر خزمى ئافره‌ته‌كه بێت سه‌باره‌ت به پیاو، یان خزمى پیاوه‌كه بێت سه‌باره‌ت به ئافره‌ته‌كه (وه‌كو خاڵۆژن و ئامۆژن و براژن) فه‌رمووى: ئه‌وه مردن باشتره بۆى).
به‌رِێز/ م. صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ز.م 07701207979